بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سپا ڕایگەیاند: هەموو ئەو کەشتیانەی کە بەنیازن لە گەرووی هورمزدا تێپەڕن، لێرەوە ئاگادار دەکرێنەوە کە، بۆ پابەندبوون بە بنەماکانی سەلامەتی دەریایی و دوورکەوتنەوە لە ئەگەری پێکدادان لەگەڵ مینە دەریاییەکان، بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزی دەریایی ئێران لە گەرووی هورمز، ڕێگای بەدیل بۆ تێپەڕاندنی گەرووی هورمز بگرنەبەر.
تا ئاگادارکردنەوەی زیاتر، بەم شێوەیەی خوارەوە و بەپێی نەخشەی هاوپێچ جووڵە بکەن.
ڕێگای هاتنە ژوورەوە: لە دەریای عومانەوە بەرەو باکوور دوورگەی لارک و پاشان بەرەو کەنداوی فارس بەردەوام دەبێت. (هەمان نەخشە)
ڕێگای دەرچوون: لە کەنداوی فارسەوە و تێپەڕین لە باشووری دوورگەی لارک و بەردەوامبوون بەرەو دەریای عومان. (هەمان نەخشە)”
Your Comment